دڵشاد حەساری: ئەم سەرژمێرییە شۆڕشە بەرامبەر تەعریب لە کەرکووک
بەرپرسی مەڵبەندی حیزبی شیوعی لە کەرکووک دەڵێت، گەڕانەوەی هاونیشتمانییانی کورد بۆ ناوچەکانی مادەی 140 و خۆتۆمارکردنیان لە سەرژمێری، جێگەی دڵخۆشییە و پێویستە سوپاس بکرێن.
دڵشاد حەساری، بەرپرسی مەڵبەندی حیزبی شیوعی لە کەرکووک لە بەرنامەی رووداوی ئەمڕۆدا گوتی: خەڵکی کەرکووک دەرگەی ماڵەکانیان کردووەتەوە بۆ ئەو هاونیشتمانییە کوردانەی دەگەڕێنەوە بۆ سەرژمێری و ئەم سەرژمێرییە شۆڕشە بەرامبەر ئەو تەعریبەی ساڵانی رابردوو کراوە.
ئەو بەرپرسەی حیزبی شیوعی دەڵێت: خەڵک لە کەرکووک خۆی دەستپێشخەری دەکات کە ناوی تۆماربکرێت و بژمێرەکان بانگهێشت دەکەن تاوەکو زانیارییەکانیان تۆماربکرێت.
بە گوتەی حەساری، لایەنە سیاسییە کوردستانییەکان ژوورێکی عەمەلیاتیان لە کەرکووک دروستکردووە تایبەت بە گرفتەکانی سەرژمێری و باس لەوەش دەکات هەرکەسێک پێشتر ناوی تۆمارنەکرابێت، سبەی دەتوانێت خۆی تۆماربکات.
بهشی بكه لە