پەنجەمۆر لەگەڵ کاکشار ئورەمار نووسەر و لێکۆڵینڤان – بەشی دووەم

24 July 2024
پەنجەمۆر لەگەڵ کاکشار ئورەمار نووسەر و لێکۆڵینڤان – بەشی دووەم
 
 
دوای ئەوەی قاجارەکان بە فرت و فێڵ جەعفەر ئاغای برای سمکۆی شکاک دەکوژن، محەممەد ئاغای باوکیان پەنا بۆ عوسمانییەکان دەبات، بەڵام ئەویش بەهەمان شێوە دەکوژرێت، ئیتر جڵەوی عەشیرەتی شکاک دەکەوێتە دەست سمکۆی شکاکەوە رۆژبەڕۆژ ئەستێرەی بەختی دەدرەوشێتەوە، بەڵام لە ناوچەیەکدا کە بەردەوام دووژمنایەتی دەکرێت لەلایەن خەڵکانێکەوە کە لە چاو ئەودا خوێندەوارترن، هەروەها خاوەن هێز و پشتیوانیی دەوڵەتن، بۆیە بەناچاری تاوەکو ئەوکاتەی لە پیلانێکدا لە ساڵی 1930 دەکوژرێت بەردەوام لەمبەر و ئەوبەردا بووە. 
 
لەبەشی دووەمی بەرنامەی (پەنجەمۆر)دا، کاکشار ئورەمار، رۆژنامەڤان و لێکۆڵڤان، لە گۆشەنیگای جیاوازە باسی ژیانی سمکۆ و پەیوەندییەکانی لەگەڵ رووس و ئینگلیز دەکات، هەورەها باسی سەردانە مێژوویەکەی سمکۆ بۆ شاری سلێمانی و پێشوازیکردنی لەلایەن مەلیک مەحموود و خەڵکی سلێمانییەوە دەکات. 
 
کاکشار ئورەمار قسەی دیکەی هەیە لەسەر ئەوەی کە چۆن لەشکری سمکۆ روو لە مهاباد دەکات، ئایا مهاباد لەلایەن سوپاکەی سمکۆوە تاڵان یان ئازاد کراوە؟ 
 
بۆ یەکەمین جاریش کاکشار ئورەمار بە پێچەوانەی مێژوونووسانی وەکو کەمال مەزهەر و مێژوونووسانی دیکەی کورد و بیانی، قسەی جیاواز لەسەر کوشتنی مارشەمعون هەیە! ئەو دەڵێت "ئەگەر مارشەمعون نەکوژرایە، ئایا جوگرافیایەک بەناوی کوردستانەوە دەبوو"؟