نێکست - نامۆ عەبدوڵڵا باسی ئۆتۆمبێلی کارەبایی دەکات

04 December 2023
نێکست - نامۆ عەبدوڵڵا باسی ئۆتۆمبێلی کارەبایی دەکات

لەم ئەڵقەیەی بەرنامەی نێکست گەشتێک بۆ نەرویج دەکەین، وڵاتێکی دەوڵەمەند بە نەوت بە پێچەوانەی چاوەڕوانیەکانەوە دەبێتە وڵاتێکی ئۆتۆمبیل کارەبایی. نەرویج، ئامانجێکی گەورەی بۆخۆی داناوە دەیەوێت تاوەکو ساڵی 2025 هەموو ئۆتۆمبیلە نوێیەکانی کارەبایی بن. ئایا نەرویج دەتوانێت بگاتە ئەم ئامانجەی؟  ئەمساڵ90٪ فرۆشی ئۆتۆمبیلە نوێیەکانی نەرویج، جگە لە بارهەڵگر، کارەبایی بوون.

نەرویج چۆن توانیوویەتی ئەم کارە بکات؟ ئەو سوودانە چین ئەم گۆڕانکارییە بە وڵاتەکەی گەیاندووە؟  بەربەستەکان چی بوون؟ ناوچە دەوڵەمەندەکانی بە نەوت وەکو کوردستان دەتوانن چی وانەیەک لە نەرویج فێرببن؟