نێکست - رۆبۆتێک بەبێ کرێکار و وەستا بە دوو رۆژ خانوو دروست دەکات
لە مەین، کە ویلایەتێکی پڕ دارستانی ئەمریکایە، داهێنانێک روودەدات کە چاوەڕێدەکرێت داهاتووی خانوو دروستکردن بگۆڕێت. خانوویەک لە ڕێگەی پرنتەرێکی سێ رەهەندی (یاخود 3D ەوە) لە ماددەی رووەکی دروست دەکرێت. عەقڵی پشت ئەم داهێنانە مامۆستایەکی بەڕەچەڵەک لوبنانییە بەناوی د.حەبیب داغەر کە چەندین خەڵاتی بۆ داهێنان بردۆتەوە. دوای چەندین ساڵ توێژینەوە، ئەم ئەندازیارە کۆچبەرە رێگەیەکی هەرزانتر، خێراتر و ژینگەدۆستتری بۆ دروستکردنی خانوو دۆزیەوەتەوە.
بهشی بكه لە