چیرۆکی فادی سەبعاوی یاریزانێکی یەک قاچ لە چاوی رووداودا

01 November 2024
چیرۆکی فادی سەبعاوی یاریزانێکی یەک قاچ لە چاوی رووداودا

چیرۆکی فادی سەبعاوی یاریزانێکی یەک قاچ لە موسڵ

فادی سەبعاوی یەکێکە لە قوربانیانی جەنگی داعش لە موسڵ، بەهۆی شەڕەوە قاچێکی لەدەستداوە، بەڵام وەرزشوانێکی لێهاتووەو هەموو رۆژێک بە یەک قاچ و دارشەقێکەوە یاری تۆپی پێ دەکات.

فادی سەبعاوی – یاریزانی نڤیشکان دەڵێ ''شتێکى جوانە کە هەندێکجار دەبینم،  منداڵێک یان کەسێک دێت و  سەرى دەسوڕمێت کە بە دارشەقەوە دەمبینێت، یارى بە تۆپ دەکەم. کەمئەندامبوون مرۆڤ  ناوەستێنێت، ئەوەى خاوەنى ویست بێت ه

یچ شتێک راىناگرێت''.


فادی زۆرجاو بەناو کۆڵانەکانی موسڵی کۆندا دەگەڕێت و بیر لەو رۆژانی رابردوو دەکاتەوە. زۆرجار ئەو یادگارییە ناخۆشەی دێتەوە یاد، کە قاچەکانی لەدەستدا. 
بەڵام بە تێکەڵبوون لەگەڵ خەڵک و هاوڕێکانی دەیەوێ یادگارییە ناخۆشەکان لەبیری خۆی بباتەوە. بۆیە زۆرجار لەکۆڵان لەگەل منداڵان یاری تۆپی پێ دەکات.

لە موسل یانەی تۆپی پێی نڤیشکانانی نەینەوا هەیە، جگە لە فادی دەیان گەنجی نڤیشکانی دیکە یاری تێدا دەکەن. فادی هەفتەی سێ رۆژ لەو یانەیە راهێنان دەکات. بۆ ئەوەی لە داهاتوودا ببێتە یەکێک لە یاریزانە دیارەکانی لەسەر ئاستی عێراق.

فادی سەبعاوی – یاریزانی نڤیشکان دەڵێ ''بەر لەوەى بپێکرێم، وەرزشوان بووم، لە قۆناخى ئامادەیی یاریزانى تۆپى سەبەتە و بالە و  تۆپى پێ بووم، یەکەمجار کە هاتمەوە یاریگاکە  گەڕامەوە بۆ ژیان، گوتم هیچ شتێک ناموەستێنێت، توانیم بەردەوام بم،  یاریم بۆ تپىى خاوەن پێداویستى تایبەت کرد، وەرزشى بالەى دانیشتنم کرد،  وەرزشە جیاوازەکانم کرد، وەرزشوان هەست بەوە دەکات کە وەسف ناکرێت''.


یانەی تۆپی پێی نەینەوا بۆ نڤیشکانەکان لە ساڵی 2020 دامەزراوە. زیاتر لە 30 یاریزانی هەیە. هەموو ئەندامەکانی قوربانیانی شەڕی داعشن، زۆربەیان قاچیان لەدەستداوە. بەلام تاوەکو ئێستا لەسەر یاریکردن بەردەوامن.

هەیسەم حازم – سەرۆکی لێژنەی تۆپی پێی نەینەوایە ئەویش نڤیشکانە و دەڵێ ''من زۆر یاریزانم هەن وەک دەزانن کە لە مووسڵ بریندار بوون، زۆربەی ئەو یاریزانانەى پێکراون بەهۆى جەنگەکەوە پێکراون، یاریزانەکانمان پێکراوى جەنگى پارێزگاى نەینەوا یان هەڵەى پزیشکى یان زگماکین، بەڵام زۆرینەیان بەهۆى جەنگەوە پێکراون.


لە ساڵی 2014 بەهۆی سەرهەڵدانی داعش موسڵ تووشی جەنگێکی خوێناوی بوو، ماوەی سێ ساڵی داعش مووسڵی کردە پایتەختی خەڵافەتەکەی، بەم هۆیەوە ژمارەیەکی زۆر قوربانی لێکەوتەوە.
فادی بە تەنیا نڤیشکانی موسل نییە، زۆر کەسی دیکە هەن بەهۆی شەڕەوە دەست و قاچ و بەشێکیشیان بیناییان لەدەستداوە. باڵام تاوەکو ئێستا بەشێوەیەکی ئاسایی هەریەکە و بە کارێکەوە سەرقاڵن و چێژ لە ژیان دەبینن.

بەیان پەسەند، نووسەر و وەرگێڕی کورد لە مەهاباد


بەیان ساڵی 1979 لە مەهاباد لەدایکبووە، لە تەمەنی 8 ساڵیدا باوکی کۆچی دوایی دەکات، ئەمیش لەگەڵ ئەو ئازارەی لەدەستدانی باوکیدا گەورە بووە.

لە تەمەنی 14 ساڵیدا خێزانی پێکهێناوە و ئێستا دایکی سێ منداڵە، لە ماڵەوە زۆربەی کاتی سەرقاڵی خوێندنەوە و نووسین و کاری وەرگێڕانە.

یەکێک لە زەحمەتترین وەرگێڕانەکانی بەیان پەسەند کتێبێکی گروس عەبدولمەلەکیان بووە، کە بە فارسییەکی هێندە زەحمەت نووسراوە، بە ئاسانی بۆی وەرنەدەگێڕدرایە سەر زمانی کوردی، بەڵام دەستبەرداری نەبووە و لە ماوەی سێ مانگدا وەرگێڕانەکەی تەواو کردووە.

بەیان پەسەند زۆرجار بە تەنیا بەنێو سرووشتدا دەگەڕێ و لەوێوە بیرۆکەی زۆر نووسین و شیعری بۆ دێت و دەیاننووسێتەوە، ئێستاش بەردەوامە لە نووسین و دەیەوێ بە کارەکانی کتێبخانەی کوردی دەوڵەمەندتر بکات.

 


ئۆپێرای پەکین – جیاواز لە ئۆپێراکانی جیهان

ئۆپێرای پەکین فۆرمێکی هونەری شانۆیی نەریتی چینییە کە گۆرانی، نواندن، سەما و هونەری جەنگی تێکەڵ کراوە، بە جلوبەرگی تایبەت و مێکئەپی هێمادار، چیرۆکی مێژوویی و ئەفسانەیی تایبەتمەند نمایشدەکات.

بە پێچەوانەی ئۆپێرای ڕۆژئاوایی کە بە پلەی یەکەم سەرنجی لەسەر گۆرانی و مۆسیقایە، ئۆپێرای پەکین هونەری جەنگی و سەماشی تێکەڵ دەکات. تێکەڵەیەکی ورد و درشتە لە چەندین فۆڕمی هونەر کە پێویستە ئەکتەرەکان لێهاتوویی بەرزیان هەبێت لە تەکنیکە دەنگییەکاندا.

سۆنگ یان: سەرۆکی ئۆپێرا پەکین دەڵێ ''ئۆپێرای پەکین گەنجینەیەکی نیشتمانی چینە، زیاتر لە 200 ساڵ لەمەوبەر ئۆپێرای پەکین دەستیپێکرد''. ژن

لەم ئۆپێرایە  4 ڕۆڵی جیاواز و سەرەکی هەن،  شێنگ (نێر)، دان (مێ)، جینگ (ڕۆڵی نێرینەی ڕووخساری ڕەنگاوڕەنگ و چۆ (گاڵتەجاڕ) یە. لە هەر یەکیان ڕۆڵ و تەکنیکی تایبەتی بۆ نمایشکردن و شێوازی جووڵە و شێوازی گۆرانی گوتن هەیە.

ئۆپێرای پەکین، لە کۆتایی سەدەی 18 لە سەردەمی شانشینی چینگدا سەرچاوەی گرتووە، توخمەکانی ئۆپێرا ناوخۆییەکان و چیرۆک و مۆسیقای نەریتی چینی تێکەڵ کردووە. ئەم ئۆپێرایە لە شاربەشاری چین دەگەڕێ و تەنیا ئێواران  لە هۆڵ و شوێنی تەلارسازی تایبەتی کلاسیکی چینی نمایشەکانیان دەکەن.

لە ساڵی 2010 ئۆپێرای چینی وەکو شاکارێکی میراتی زارەکی و نامەعنەوی مرۆڤایەتی لەلایەن یونسکۆ دەستنیشانکراوە. نمایشەکان چەند کاژێرێک دەخایەنن و زۆرجار زیاتر لە ئەکتێک لەخۆدەگرن. 

زۆرجار کەسایەتییە مێژووییەکان و ئەفسانە و فۆلکلۆرەکان نیشان دەدەن، کە تیشک دەخاتە سەر تەوەری دڵسۆزی و شەرەف و بابەتی ئەخلاق. چیرۆکە بەناوبانگەکان بریتین لە "ئەفسانەی مارە سپییەکە  و خەزوورە سەرخۆشەکە''.