رووداو بەدواداچوون بۆ دۆخی سەختی باوکێک و دوو منداڵەکەی دەکات
شاخەوان عوسمان تەمەنی نزیکەی 40 ساڵە، باوکی دوو منداڵە، رۆژانە لەگەڵ کوڕە 10 ساڵانەکەی لەگەڵ کاتی خۆرهەڵاتن بە ماتۆڕەکەی دەچنە سەر زبڵخانەکانی بەحرکە لە سنووری هەولێر، بە ئامانجی کۆکردنەوەی قوتوو و ئاسن و فرۆشتنەوەی بۆ پەیداکردنی پاروویەک نانی رۆژانە.
کاتێک کاروانی کوڕی شاخەوان تەمەنی 40 رۆژ بووە، هاوژینی شاخەوان بە شێرپەنجە کۆچی دواییکردووە. شاخەوان بە ناچاری کچە 12 ساڵانەکەی دەنێرێتە ماڵی پووری و هەر لەوێش گەورە دەبێت.
خانوویەکی تەواونەکراو، بێ دەرگە و پەنجەرە، بێ دەستشۆر، بێ گەرماو و ئاو، بووەتە لانەی شاخەوان و کوڕەکەی، ئەوان زستانی ساردی ئەم ساڵیان بەبێ نەوت و گەرمکەرەوە و کارەبا بەڕێکردووە.
دوو منداڵەکەی شاخەوان بەهۆی کەمدەرامەتییەوە بۆ تەنیا رۆژێکیش نەچوونەتە قوتابخانە.
کەڤین حوسێن، پێشکێشکاری بەرپرسیار، بە شێوەیەکی مەیدانی دۆخی ئەو خێزانەی بەسەرکردەوە و خێرخوازێک لەڕێگەی تۆڕی پاراستنی کۆمەڵایەتیی هەولێرەوە هاوکاریی پێویستی گەیاندە ئەو خێزانە.
بهشی بكه لە