سەرەڕای قەدەخەکردنی؛ ئەم ساڵ یاریی ئاگرین هۆکاری 102 رووداوی ئاگرکەوتنەوە بوو لە هەولێر
هەرچەندە یاریی ئاگرین قەدەخە کراوە، بەڵام لە بازاڕەکاندا دەفرۆشرێت و لە جەژن و بۆنەکاندا بەکاردەهێندرێن. بەگوێرەی ئاماری بەرگریی شارستانی، ئەمساڵ لە هەولێر 102 رووداوی ئاگرکەوتنەوە بەهۆی یاریی ئاگرینەوە روویانداوە. لەکاتێکدا هیچ رووداوێکی هاوشێوە لە سلێمانی تۆمارنەکراوە.