سوودانى لیژنەیەک بۆ پێداچوونەوە بە گرێبەستەکانى پێشوو پێکدەهێنێت
یەکەمین کۆنگرەى رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵى لە بەغدا چەند راسپاردەیەکی دەرکرد، لەوانە پەلەکردن لە یەکلاییکردنەوەى سکاڵا و داوا یاساییەکان لەبارەى دۆسیەکانى گەندەڵى و هەڵسەنگاندنى کاری خاوەن پلە باڵاکان. سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند، لیژنەیەک بۆ پێداچوونەوە بەو گرێبەستانەی پێشوو پێکدەهێندرێت کە تێبینی لەسەریان هەیە.