لە هەولێر دژی کامیلی حاجی عەلی و لە سلێمانی دژی عیرفان عەبدولعەزیز سکاڵا تۆمار دەکرێت
پارێزەری عیرفان عەبدولعەزیز، کە لە کۆنگرەی بزووتنەوەی ئیسلامییدا بە رابەر هەڵبژێردرا و بەشێکی حیزبەکەی بە رابەرایەتی کامیلی حاجی عەلی رەتیانکردەوە، دەڵێت لە دادگەی هەولێر سکاڵایان دژی کامیلی حاجی عەلی تۆمار کردووە. گوتەبێژی باڵی سکاڵالێکراویش دەڵێت، ئەوانیش لە دادگەی سلێمانی دژی عیرفان عەبدولعەزیز سکاڵایان تۆمار کردووە.