لە زڕگوێزی سلێمانی شەڕ لەنێوان هەردوو لایەنی کۆمەڵە روویدا؛ کوژراو و بریندار هەن
شەڕ لەنێوان پێشمەرگەی دوو لایەنی حیزبی کۆمەڵە روویدا و بەهۆیەوە دوو پێشمەرگەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان کوژران و دوو دیکەش بریندار بوون. دوو لایەنی کۆمەڵە یەکتر بە هۆکاری ئەو شەڕە تۆمەتبار دەکەن.