پۆڵەندا، هەنگاریا و سلۆڤاکیا سەرۆکی ئۆکراینا بە سپڵەیی تۆمەتبار دەکەن
دانەوێڵە، درز و کەلێن دەخاتە نێوان ئۆکراینا و چەند وڵاتێکی دیکەی ئەوروپییەوە، لەسەر قەدەخەکردنی دانەوێڵەی ئەو وڵاتە، سەرۆکی ئۆکراینا لە رێکخراوی بازرگانی سکاڵا لەسەر وڵاتی پۆڵەندا، هەنگاریا و سلۆڤاکیا تۆماردەکات ئەوانیش زیلینیسکی بە "سپڵە" ناودەبەن.