ئەو گوڵانەی ناهێڵن باخچەی ماڵەکان لە پاییزدا تەنیا زەرد دەرکەون
چەند جۆرێک گوڵ لە نێو باخچە و ماڵەکانی هەرێمی کوردستاندا هەن، کە ناهێڵن پاییز تەنیا رەنگی زەرد، یان بێڕەنگی و هەڵوەرین بێت. ئەو گوڵانە لەوانەن کە بەهێزن، بەرگەی گۆڕانی پلەی گەرما لە گەرمییەوە بۆ ساردی دەگرن و تەنانەت بە باران و پلەی گەرمیی زۆر نزمیش، هەر دەگەشێنەوە.