هەواڵ لەبارەی 'هەشتی حەسارۆک' گەڕانەوە

دیمەنێکی شەقامی سەرەکیی گەڕەکی 8ـی حەسارۆک لە هەولێر

شارەوانی هەولێر: 7.5 ملیار دینار بۆ پڕۆژەکانی گەڕەکی هەشتی حەسارۆک خەرجکراوە

جێگری سەرۆکی شارەوانی هەولێر رایدەگەیێنێت، ئەمساڵ بای نزیکەی حەوت ملیار و 500 ملیۆن دینار کاری دروستکردنی شەقام و شۆستە و ئاوەڕۆ لە گەڕەکی هەشتی حەسارۆک لە هەولێر جێبەجێکراوە. دەشڵێت، تائێستا کەمتر لە 100 هاونیشتمانی داوای رێگەپێدانیان بۆ دروستکردنی خانوو پێشکێشکردووە.