ناتەبایی نێوخۆ مەترسی لەسەر پشتوانیی دەرەکی بۆ پێشمەرگە دروستدەکات
ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی لە دواکەوتنی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگە لە ئەنجامی ناکۆکیی پارتی و یەکێتی "بێهیوابوون" و ئەگەر چاکسازییەکان وەک ئەوەی لە یاداشتی لێکگەیشتنی نێوان پێنتاگۆن و وەزارەتی پێشمەرگەدا هاتووە، جێبەجێنەکرێن، رەنگە پێنتاگۆن پشتیوانییەکانی بۆ پێشمەرگە بوەستێنێت. ئەمە ئەو زەنگە هۆشدارییە بوو کە کەسی یەکەمی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی لە عێراق و سووریا لە هەولێرەوە لێیدا.