خێر و بەخشینی خەڵکی هەولێر بەبۆنەی مەولوود چەند رۆژێک بەردەوام دەبێت
یادی مەولوودی پێغەمبەری ئیسلام (د. خ.) لە شاری هەولێر کرایەوە. دەوروبەری قەڵای هەولێر لە یادی مەولووددا جیاوازە، لە هەموو لایێکییەوە سرووتی ئایینی لێدەدرێت و خەڵک نەک تەنیا لە رۆژی مەلوود، بەڵکو چەند رۆژێک پێش و چەند رۆژێک دواتریش، بەبۆنەی مەولوودەوە خێر دەکەن.