فەهمی بورهان: ئەو پارەیەی بۆ لیژنەی مادەی 140 تەرخاندەکرێت بەشی زۆری بۆ ناوچەکانی خوارووی عێراقە
سەرۆکی دەستەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئەو پارەیەی بۆ لیژنەی مادەی 140 تەرخانکراوە، بەشی زۆری بۆ ناوچەکانی خوارووی عێراقە و نابێت حکومەتی هەرێمی کوردستان ئەوە قبووڵ بکات.