هەواڵ لەبارەی 'عادل عەبدولمەهدی' گەڕانەوە

کۆبوونەوەی ئەمڕۆ (یەکشەممە 05-01-2020) ی پەرلەمانی عێراق

پەرلەمان پرۆژەبڕیاری دەرکردنی هێزەکانی هاوپەیمانانی لە عێراق پەسندکرد

ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە 05-01-2020 بە ئامادەبوونی 168 پەرلەمانتار دانیشتنی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکرد و لەگەڵ دەستپێکردنی دانیشتنەکەش عادل عەبدولمەهدی، سەرۆکوەزیرانی عێراق گەیشتە هۆڵی پەرلەمان و گوتارێکی لەبارەی دەرکردنی هێزە بیانییەکان لە عێراق خوێندەوە. دواتر نامەیەکی هەشت خاڵی موقتەدا سەدر خوێندرایەوە و داوای هەڵوەشانەوەی رێککەوتننامەی نێوان ئەمریکا و عێراقی کرد. لە کۆتاییشدا پەرلەمان پرۆژەبڕیاری دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکای لە عێراق پەسندکرد.