ناکۆکییەکانی نێو بزووتنەوە دەبنە هۆی دروستبوونی چوارەم حیزبی ئیسلامی لە کوردستان
بزووتنەوەی ئیسلامی کوردستان (باڵی کامیل عەلی) بایکۆتکردنی کۆنگرەی بزووتنەوەی ئیسلامی کە بڕیارە ئەمڕۆ لە سلێمانی بەڕێوەبچێت راگەیاند و دروستکردنی حیزبێکی نوێی بەناوی "پەیوەندیی ئیسلامی" راگەیاند کە ناوی پێشووی بزووتنەوەی ئیسلامیی ئێستایە.