بەدواداچوونی رووداو بۆ چیرۆکی تراژیدیی چەند قوربانییەکی نەشتەرگەریی جوانکاری لە سلێمانی
یەکێک لەو خانمانەی بۆ جوانکاری و لەشولارێکی رێک نەشتەرگەری دەرهێنانی چەوری ورگی لە یەکێک لە نەخۆشخانە تایبەتەکانی سلێمانی ئەنجامدابوو، ئێستا بەدەست ئازارەکانییەوە دەناڵێنێت، چونکە نەشتەرگەرییەکەی بووە سەرەتای مەینەتیێک کە دوو ساڵە بەردەوامە، ئەو خانمە و دووانی دیکە لەم راپۆرتەی رووداودا چیرۆکی تراژیدیی خۆیان باس دەکەن.