دەستەى دەستپاکیی عێراق چەند کۆمپانیایەکی نەوت بە بەهەدەردانی پارە تۆمەتبار دەکات
دەستەى دەستپاکیى عێراق رایگەیاند، کۆمپانیایەکى گواستنەوەى نەوتى عێراق گرێبەستێکى لەگەڵ کۆمپانیایەکى بولگارى بۆ بە کرێگرتنى گوێزەرەوەى نەوت (کەشتیی نەوتهەڵگر) واژۆ کردووە کە چەندین "لادان و پێشێلکارى" تێدا بووە و زیانى بە دارایی کۆمپانیاکە گەیاندووە، هەروەها کۆمپانیایەکى دۆزینەوەى نەوتى بەسرە بە "بەهاى 350 هەزار دۆلار ئامێرى ئاگرکوژێنەوەى کڕیوە" بەبێ ئەوەى ئامێرەکان کاربکەن.