لە بەغدا بەتۆمەتى بانگەشەکردن بۆ بەعس دەست بەسەر کتێبخانەیەکدا گیرا
دەزگاى ئاسایشى نیشتیمانیی عێراق لە بەغدا دەستی بەسەر کتێبخانەیەکدا گرت و خاوەنەکەشی دەستگیرکرد بەتۆمەتى ئەوەى بانگەشەى بۆ حیزبى بەعس کرد، کتێب و دەفەرى تێدابوو، کە وێنەى سەدام حوسێنى لەسەر بووە.