بانکی ناوەندیی عێراق: ئەوانەی بە دۆلار قەرزیان کردووە، دەتوانن بە دینار بیدەنەوە
بانکی ناوەندیی عێراق بڕیاریدا ئەو کەسانەی پێش ساڵی 2024 بە دراوی بیانی قەرزیان کردووە بە دیناری عێراقیش بتوانن بیدەنەوە، بەهای دۆلاریش بەو جۆرە دەبێت کە بانکی ناوەندی دیاریکردووە؛ هەروەها رێگەدەدات بانکەکان بە دراوی بیانیش قەرز بدەن.