هەواڵ لەبارەی 'ئاڵا رەیانی' گەڕانەوە

ئاڵا رەیانی، ئەکتەری کورد

ئەکتەرێکی کورد لە درامایەکی نێتفلێکسدا بەشدار دەبێت

درامای "خەلافەت" کە لە تۆڕی نێتفلیکسەوە پەخش دەکرێت، باس لەو کەسە راستئاژۆیانە دەکات کە لە سوێدەوە دەچن بۆ سووریا و عێراق، لەوێیشەوە بۆ موسڵ و دەبن بە ئەندامی خەلافەت. دراماکە دەنگدانەوەیەکی زۆری بە دوای خۆیدا هێناوە و رۆڵگێڕە سەرەکییەکەی کە کوردە، لە سوێد خەڵاتی باشترین ئەکتەری ساڵی بردەوە. ئەکتەرێکی دیکەی کورد بە ناوی ئاڵا رەیانی لە دراماکەدا بەشدارە و رەنگە کەم کەس زانیبێتیان ئەو خانمە کوردە.