پەیوەندیی نێوان کۆمپانیای کۆڕەک تێلێکۆم لەگەڵ ئەسیر و ئاسیاسێڵ دەپچڕێت
کۆمیسیۆنی راگەیاندن و گەیاندنی عێراق بە فەرمی داوای لە هەریەک لە کۆمپانیاکانی ئەسیر بۆ پەیوەندییەکان و کۆمپانیای ئاسیاسێڵ دەکات پەیوەندییە تەلەفۆنییەکانی نێوخۆیی تۆڕەکانیان لەگەڵ کۆمپانیای کۆڕەک تێلێکۆم بپچڕێنن، هەردوو کۆمپانیاکەش پابەند بوون بە داواکارییەکە و پەیوەندییەکانیان لەگەڵ کۆڕەک پچڕاند.