رووداو- تورکیا
سەرۆککۆماری تورکیا رایدەگەیەنێت کە ئەگەر هیچ ئەنجامێک لە گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەتی هاوپەیمانێتی بەدینەهات دەکرێ بچینە نێو هەڵبژاردنی پێشوەختەوە.
رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە کاتی گەڕانەوەی لە چین لەنێو فڕۆکە تایبەتییەکەی بۆ رۆژنامەنووسان گوتی: "ئەوەی من لە دژی دەوەستمەوە پێکهێنانی حکومەتی کەمینەیە، بەڵام ئەگەر حکومەتێکی کەمینە بمانباتەوە سەر هەڵبژاردنێکی پێشوەختە هەرچۆنێکە مومکینە".
ئەردۆغان دەڵێ: "لەماوەی 20-30 ساڵی رابردوودا درێژترین حکومەتی هاوپەیمانێتی کە لە تورکیا پێکهاتبێ سێ ساڵ و نیوی خایاندوە، هاوپەیمانێتیمان هەیە کە تەنیا 16 مانگی خایاندوە، ئەگەر لە حکومەتی هاوپەیمانێتی چاوەڕێی سوودێک بین بۆ وڵاتەکەمان ئەوا ئومێدێکی بەتاڵە".
بەبۆچوونی ئەو: "دەسەڵاتگرتنەوە دەست لەلایەن تاکە حیزبێک سوودی ئەوەی هەیە کە وەبەرهێنان زیاد دەکات" ئەردۆغان دەڵێ: "لە ماوەی دەسەڵاتی ئێمەدا هەندێکجار وەبەرهێنان گەیشتووەتە 22 ملیار دۆلار لە ساڵێکدا، لە دەسەڵاتەکانی پێش ئێمە بە ئەستەم گەیشتوەتە ملیارێک، گرنگی دەسەڵاتگرتنەوە دەست لەلایەن تاکە حیزبێکەوە لەوەدایە".
ئەردۆغان دەڵێ: "ئەگەر لە گفتوگۆکانی پێکهێنانی حکومەت ئەنجام دەرکەوت، دەرکەوت، ئەگەرنا دەگەڕێینەوە لای ئیرادەی میللەت و خۆی بڕیاری خۆی بداتەوە".

کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ