گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک دەستیانپێکردەوە

29-06-2016
رووداو @Rudawkurdish
فڕۆکەخانەی ئەتاتورک لە ئیستەنبوڵ دوای تەقینەوەکان
فڕۆکەخانەی ئەتاتورک لە ئیستەنبوڵ دوای تەقینەوەکان
نیشانەکردن ئیستەنبوڵ تەقینەوە
A+ A-

رووداو - ئیستەنبوڵ

راوین ستێرک، پەیامنێری رووداو لە ئیستەنبوڵ رایگەیاند، دوای تەقینەوەکانی شەوی رابردووی فڕۆکەخانەی ئەتاتورک لە ئیستەنبوڵ، بڕیاردرا گەشتەکان بۆ ماوەی 24 کاژێر بووەستێندرێن، بەڵام كەمتر لەو ماوەیە گەشتەكان دەستیانپێكردەوە.

پەیامنێری رووداو ئاماژەی بەوەشکرد، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە 29ی حوزەیرانی 2016، گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی ئەتاتوورک دەستیانپێکردووەتەوە و گەشتەکان ئەنجامدراون.

بەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری رووداو، ئێستا بەشێوەیەکی گشتی دۆخی ئەمنی لە فڕۆکەخانەی ئەتاتوورک ئاسایی بووەتەوە، هاتووچۆی خەڵکیش ئاسایی بووەتەوە، بەڵام هێزە ئەمنییەکان لە فڕۆکەخانەدا حاڵەتی ئەمنیان تووندکردووە.

كاژێر 10:05 خوله‌كی شه‌وی رابردوو 28-06-2016، سێ ته‌قینه‌وه‌ی یه‌ك له‌دوای یه‌ك له‌ به‌شی گه‌شتی نێوده‌وڵه‌تی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی ئه‌تاتورك له‌ ئیسته‌نبوڵ روویانداو بەپێی دوایین ئاماریش  36 كه‌س كوژران و 147 كه‌سیش برینداربوون.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە