تەرمی نۆ کۆچبەر لە کەناراوەکانی تورکیا دۆزرانەوە

22-01-2024
رێکار عەزیز @Rekar_Azeez
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ
 
میدیای تورکیا بڵاویکردەوە، تەرمی نۆ کۆچبەر لە کەناراوەکانی تورکیا دۆزراونەتەوە کە بەرپرسانی ئەو وڵاتە پێیانوایە تەرمەکان لەو 90 کۆچبەرە بن کە مانگی رابردوو بەلەمەکەیان ژێرئاو کەوت.
 
بەگوتەی بەرپرسانی تورکیا، پۆشاکی پێنج لەو کۆچبەرانە لە سووریا دروستکراوە.
 
11ی کانوونی یەکەمی 2023، باڵیۆزخانەی لوبنان لە ئەنقەرە رایگەیاند، کەشتیێکی کۆچبەران بە 90 کۆچبەرەوە بێسەروشوێنبووە کە لە سنوورە ئاوییەکانی نێوان لوبنان و سووریا بەرەو دوورگەکانی سەر بە قوبرس کەوتبووە رێ.
 
ئەمڕۆ دووشەممە تەرمی سێ لەو کۆچبەرانە لە کەناراوەکانی ئەنتالیا لە نزیک موگلا دۆزرانەوە و رۆژانی پێشتریش لە شوێنی جیا جیا تەرمی دیکە دۆزرانەوە.
 
بەگوتەی رێکخراوی نێودەوڵەتی بۆ کۆچبەری، زیاتر لە سێ هەزار کۆچبەر لە 2023دا لە دەریای ناوەڕاست بێسەروشوێن بوون، ئەمەش بەرزترین ئامارە لە 2017وە.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا. وێنە: AA

ئەردۆغان لەبارەی دانانی قەییوم: لەگەڵ ئەو کەسانەی دەسەڵات بۆ خزمەت بەکاردەهێنن کێشەمان نییە

سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی دانانی قەییوم بۆ بەشێک لە شارەوانییەکانی باکووری کوردستان و تورکیا گوتی، ''کێشەمان لەگەڵ ئەوانەدا نییە کە دەسەڵات بۆ خزمەتکردنی گەل بەکاردەهێنن''.