كونسوڵی ئازادكراوی توركیا: داعش بە ئاسانی جنێو بە قورئان دەدەن

20-09-2014
فازڵ هۆرامی
نیشانەکردن داعش
A+ A-

رووداو- حوریەت

ئۆزتۆرك یەڵماز، كونسوڵی توركیا لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفزیۆندا دەڵێت، كە كولتو‌وری چەكدارانی داعش زۆر سەیرە و هەتا لەگەڵیاندا نەژیت نازانی چۆنن.  ئەو دەڵێت: "چەكدارانی داعش دەتوانن 100 جار لەسەر یەك جنێو بدەن بە قورئان و بە ئاسانیش دەتوانن 100 جار درۆ بكەن".

یەڵماز لەگەڵ 48 كەسی دیكەی توركیا بۆ ماوەی 101 رۆژ لەلایەن چەكدارانی گرو‌وپی داعش رفێندرا و شەوی رابردو‌و لە رێگای رەققەی سو‌وریاوە ئازاد كران.

ئەو  بە تەلەفزیۆنی ئێن تی ڤی گووتوە بۆرد‌و‌ومانكردنی فرۆكەكانی ئەمریكا زۆر مەترسیدار بو‌وە و زۆری نەمابو‌و  كە بكوژرێن.

یەڵماز دەڵێت "ئەگەرچی بۆرد‌و‌ومانكردنی فڕۆكەكانی ئەمریكا مەترسیدار بو‌و، بەڵام كاریگەر بو‌ون و ئەگەر ئەو بۆرد‌و‌ومانانە نەبوایا ئەگەری ئەوە هەبو‌و كە رزگاریان نەبێت".

كونسوڵی گشتیی توركیا لە مو‌وسڵ كە 19 ساڵ لە وەزارەتی دەرەوەی وڵاتەكەی كاری كردو‌وە، هەروەها دەڵێت كە گوشارێكی زۆری خراوەتە سەر بۆ ئەوەی بە ڤیدیۆ قسە بكات بۆ داعش و دواتر ئەوان وەكو پڕوپاگەندە بەكاری بێنن، بەڵام ئەگەرچی ئەوان دەمانچەشیان خستەووەتە سەر سەری وەك خۆی دەڵێ، هەر رەتیكرد‌ووەتەوە ئەو كارە بكات.

ئۆزتۆرك یەڵماز دەڵێت داعش گوشاری دەرو‌ونی زۆریان بۆ هێناون و ویستو‌ویانە ورەی گیراوەكان بڕو‌وخێنن و ناچاریان كردو‌ون ڤیدیۆ‌و پڕوپاگەندەكانی ئەوان سەیر بكەن. دو‌و لەو ڤیدیۆیانە هی سەربڕینی دوو رۆژنامەنو‌وسە ئەمریكییەكە جەیمز فۆلی و ستیڤن سۆتلۆف بو‌ون.

یەڵماز بە كەناڵەكەی گوتو‌وە كە ئێستا زۆر ماندو‌وە و بەنیازە چەند رۆژێك پشو‌و بدات و دواتر دەگەڕێتەوە سەر كارەكەی.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە