راوێژکارێک ناکۆکییەکانی نێوان ئەردۆغان و عەبدوڵڵا گول ئاشکرا دەکات

16-06-2015
رووداو @Rudawkurdish
A+ A-

رۆژنامەنووس ئەحمەد سەفار کە وەکو راوێژکاری راگەیاندنی عەبدوڵڵا گوڵ سەرۆک کۆماری پێشووی تورکیا کاری کردووە، بەشێک لە نهێنی کاری خۆی لە کۆشکی کۆماری و تایبەتمەندی پەیوەندییەکانی نێوان گوڵ و ئەردۆغان و داودئۆغلو ئاشکرا دەکات. 

بڵاوکردنەوەی ئەو نهێنیانە لەو کاتەدا بە خۆشکەری ئاگری گفتوگۆکانی نێو ئەکەپە دادەندرێت، بە تایبەتی کە لە هەڵبژاردنەکاندا سەرکەوتنی بەدەست نەهێناوەو دەنگەکانی رووی لە کەمبوونەوە کردووە. هەندێک دەنگ پەیدا بوون داوای گەڕانەوەی عەبدوڵا گوڵ دەکەن بۆ ناو ئاکەپە بۆ ئەوەی ئەو پارتە رزگار بکات.

سەفار کتێبێکی بە چاپ گەیاندووەو پیشانی عەبدوڵا گوڵی سەرۆک کۆماری پێشووی تورکیا داوە، بەڵام گوڵ هۆشداری داوە بە سەفار لە بڵاوکردنەوەی کتێبەکە بەر لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان، سەفار رەتیش دەکاتەوە هیچ قسەیەک دەربارەی ناوەڕۆکی کتێبەکە بکات.

کتێبەکە باس لە ناکۆکییەکانی نێوان گوڵ و ئەدۆغان دەکات لەم سێ ساڵەی دواییدا. سەرۆکی پێشووی تورکیا بەوە نیگەرانە کە لە دوای ئەو یاسایەک دەرچوو رێگری لێدەکرا بۆ خولی دووەمی سەرۆکایەتی خۆی هەڵبژێرێت. 

سەفار ئاماژە بەوەش دەکات حکومەت سیاسەتەکانی دەرەوەی گوڵی قۆڵبەست کرد، هەروەها ناڕازی بووە لە بەرامبەر سیاسەتەکانی لە دۆسیەی مسر و سوریا. 

هەروەها لە کتێبەکەدا هاتووە لەبارەی ئەو سیاسەتانەوە گوڵ و داود ئۆغلو چەندین جار رووبەروی یەکتر بوونەتەوە و پێی راگەیاندووە کە حکومەتی ئاکەپە وەکو حکومەتی مسر و سوریا هەڵسوکەوت دەکات، ئەوەش بە خراپ بەسەر هەموو لایەنەکاندا دەشکێتەوە. 

هەروەها کتێبەکە بەشێک لە ناوەڕۆکی دانیشتنە تایبەتەکان ئاشکرا دەکات، کە تێیاندا عەبدوڵڵا گوڵ رەخنەی لە سیاسەت و رەفتاری پارتی داد و گەشەپێدان گرتووە، ، نیگەرانی خۆشی دەربڕیوە لەوەی دەرگای بە رووی گەڕانەوەیدا داخراوە بۆ ناو ئاک پارتی و ئەحمەد داود ئۆغلو بۆتە سەرۆکی پارتەکە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە