هاکان فیدان بەردەوام دەبێت

13-02-2015
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن هاکان فیدان
A+ A-

رووداو-HURRIYET

راوێژکاری دەزگای هەواڵگری میللی تورکیا (میت) دوای وازهێنان لە پۆستەکەیشی بەشداری کۆبوونەوەکان لە چوارچێوەی پڕۆسەی ئاشتیدا دەکات و لەسەر داوای سەرۆکوەزیرانی تورکیا درێژە بە کۆبوونەوەکانی دەدات لەگەڵ ئۆجەلان.

بەپێی هەواڵێک کە لە رۆژنامەی حورییەتی تورکیدا بڵاوکراوەتەوە، هاکان فیدان، کە بەهۆی ئەوەی دەبێتە پاڵێوراوی پارتی داد و گەشەپێدان AKP دەستی لە پۆستەکەی وەک راوێژکاری دەزگای هەواڵگری میللی تورکیا (میت) کێشایەوە و بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەو وڵاتە خۆی دەپاڵێوێت، درێژە بە کۆبوونەوەکانی دەدات لەگەڵ ئۆجەلان.

بەپێی ئەو زانیاریانەی لە سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیرانی تورکیاوە گەیشتوونەتە میدیاکان بڕیاری ئەوە بڵاوکراوتەوە: "(هاکان فیدان) دەتوانێ درێژە بە دیدارەکانی بدات لەگەڵ ئۆجەلان، بەشداری کۆبوونەوەکانی حکومەتی تورکیا بکات لەگەڵ شاندی ئیمرالی".

هاكان فیدانی تەمەن 46 ساڵ بەدووەم بەهێزترین كەسایەتی توركیا دادەنرێت لەدوای رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی ئەو وڵاتە، كە هەمیشە ئەردۆغان بە نهێنی پارێز و سندوقی رەشی توركیای زانیوە. هاوكات دوژمنی یەكەم و سەرسەختی كۆمەڵەی خزمەتە بە سەرۆكایەتی فەتحوڵڵا گویلەن، كە رێگریكرد دزە بكەنە نێو دەزگای هەواڵگری..

فیدان كەسایەتییەكی ناڕۆشنی هەیە، زۆر نزیكە لە ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆكوەزیرانی توركیاوەو بەوە وەسفیكردووە كە ئەو پیاوەیە دەتوانێت هەموو ئەركێكی لە توركیا پێ بسپێردرێت.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە