عەبدوڵڵا گول: پێویستە چاو بە سیاسەتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بخشێنینەوە

12-07-2015
فه‌رهاد چۆمانی
نیشانەکردن عەبدوڵڵا گول تورکیا
A+ A-

رووداو- ئەنقەرە

سەرۆککۆماری پێشووی تورکیا رەخنە لە سیاسەتی دەرەوەی وڵاتەکەی دەگرێت و دەڵێ: "بڕوام وایە کە پێویستە بەشێوەیەکی واقیعبینانەتر چاو بە سیاسەتەکەمان بەرامبەر بە عەرەب و رۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا بخشێنینەوە".


عەبدوڵلا گول، یانزەهەمین سەرۆککۆماری تورکیا لە ئێوارەخوانێکی رۆژی شەممە 11-7-2015-ی رۆژووکردنەوەدا، کە رەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیاش تێیدا ئامادەبوو گوتی: "پێویستە لەگەڵ میسر و لیبیا و هەموو وڵاتانی کەنداو پەرە بە پەیوەندییەکانمان بدەین، چاو خشاندنەوە بە سیاسەتی رۆژهەڵاتی ناوەڕاستمان سوودی دەبێت".

گول مەترسی ئەوەی بۆ وڵاتەکەی خستەڕوو کە:" لەنێو ئەو رەوشە پشێویەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست تێیکەوتووە رەنگە هەندێک پێشهات بێنە پێشەوە بۆ تورکیا چاوەڕواننەکراو بن".

زیاتر گوتی: "لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کە هێشتا کێشەی فەلەستین چارەسەر نەبووە، هێشتا ئاشتی بەدینەهاتووە، خۆ وێرانکردنی وڵاتانی مسوڵمان زۆر ئازاربەخشە، لەبەر ئەوە ئێمە وەکو تورکیا پێویستە هاوکاری ئەو وڵاتانە بکەین، پێویستە پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەموویان پەرە پێبدەین".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە