رووداو- ئیستەنبوڵ
لە ئیستەنبوڵ کۆمەڵەی مافی مرۆڤی تورکیا خەڵاتی ئازادی و یەکسانی ساڵی 2016 ی دابەشکرد، هاوکات سەرۆکی پێشووی پارێزەرانی ئامەد كە لە رووداوێكی تەمومژاویدا لە تەمەنی 49 ساڵیدا کوژرا، خەڵاتی رێزلێنانی پێبەخشرا.
راوین ستێرک، پەیامنێری رووداو لە ئیتسەنبوڵ رایگەیاند، کۆمەڵەی مافی مرۆڤ لە ئیتسەنبوڵ ساڵانە خەڵاتی ئازادی پێشکەش بەو کەسایەتی و کەسانە دەکات لەپێناو ئازادی کاردەکەن، ئەمساڵێش خەڵاتەکانی بەسەر چەند کەسایەتییەک دابەشکرد.
پەیامنێری رووداو گوتیشی "خەڵاتەکانی ئەمساڵی کۆمەڵەی مافی مرۆڤ پێشکەش بە چەند كەسیایەتییەك كران، لەوانە: تاهیر ئەڵچی، سەرۆکی پارێزەرانی ئامەد کە لەماوەی رابردوودا لە ئامەد کوژرا، لەگەڵ ئەو ئەکادیمستانەی لەسەر کۆکردنەوەی واژۆ بۆ وەستاندنی شەڕ لە باکووری کوردستان لەلایەن حکومەتی تورکیاوە سزادرابوون".
راوین ستێرک ئاماژەی بەوەش کرد، کۆمەڵەی مافی مرۆڤ دوو رۆژنامەنووسی رۆژنامەی جمهوریەتی تورکیای خەڵاتکردوون، لەگەڵ کامێرەمانێک کە لە شرناخ برینداربوو. خەڵاتی کۆمەڵەی مافی مرۆڤی تورکیا بە خەڵاتی ئایشە نوور ناسراوە، کە ژنێکی خەباتکار بووە و لەپێناو ئازادی و یەکسانی کاری زۆری کردووە.
رۆژی شهممە 28-11-2015 سهندیكای پارێزهرانی ئامهد گردبوونهوهیهكی ناڕهزاییان بۆ زیانبهركهوتنی منارهی چوار پێچكی مێژوویی له ئامهد سازكرد، لهناكاو پێكدادانی چهكداری لهنێوان پۆلیس و چهند كهسانێكی نهناسراو روویدا و بووه هۆی كوژرانی تاهیر ئەڵچی و رۆژنامهنووسێكی دیكه. هەر لەو رووداوەدا 2 پۆلیس كوژران و 4 پۆلیس و رۆژنامهنووسێكیش بریندار بوون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ