رووداو - ئیستەنبووڵ
پرسی هەڵبژاردنی پێشوەختەی شارەوانییەکانی تورکیا و باکووری کوردستان، مشتومڕی پارتەکانی ئەو وڵاتەی لێکەوتووەتەوە.
جەهەپە پێیوایە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پێشوەختەی دیکە دەبێتە هۆکاری ئەوەی کە ئابووری تورکیا بەرەو خەراپی زیاتر بڕوات، بەڵام هەدەپە کە ئێستا 90%ی سەرۆک شارەوانییەکانی دوورخراونەتەوە و لەجێگەیان قەیوام داندراوە، ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە بە دەرفەتێک لەقەڵەمدەدات بۆ دەستخستنەوەی شارەوانییەکانی.
بەپێی دەستووری نوێی تورکیا پێویستە 400 پەرلەمانتار دەنگی لەسەر بدەن، کەچی هاوپەیمانی مەهەپە و ئاکپارتی کە پشتیوانی لە هەڵبژاردنی پێشوەختەی شارەوانییەکان دەکەن، تەنیا 344 پەرلەمانتاریان هەن.
داڕشتنەوە؛ راوچی حەسەن
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ