لە شارۆچکەی توزڵوجا کە خاوەنی یەدەگێکی زۆری خوێیە، لە دامێنی چیای توز ئاوێکی سوێر هەڵدەقوڵێت کە دەڕژێتە رووباری ئاراسەوە.
ئەم جۆگەیە کە لە بەیەکگەیشتنی چەند کانیاوێک پێکدێت، بەهۆی ئەو رێژە زۆرەی خوێ کە تیایدایە رەنگی سپی بووە و لە جۆگەیەکی بەستوو دەچێت.
ئەو شوێنەی ئەو جۆگە خوێیەی لێیە دەکەوێتە سنووری پارێزگای ئیدری باکووری کوردستان. جۆگەکە بە خاکێکی رووتەندا تێدەپەڕێت کە بە "خاکی سوور" ناودەبرێت و بەهۆی بەرزی رێژەی خوێ تیایدا هیچ رووەکێکی تیادا ناڕوێت. ئەو دیمەنە سەرنجڕاکێشەش ژمارەیەکی زۆر گەشتیاری بۆ خۆی راكێشاوه.