رووداو - هەولێر
راوێژکارێکی سەرۆکی سووریا رایگەیاند، هیچ رێککەوتنێک لەنێوخۆی سووریا ئەنجامنادرێت، ئەگەر بە رەزامەندی حکومەتی سووریا نەبێت. ئاماژەی بەوەشدا، هیچ پەیوەندییەکیان لەگەڵ ئەمریکا نییە.
بوسەینە شەعبان، راوێژکاری بەشار ئەسەد، سەرۆکی سووریا رایگەیاند، هاوئاهەنگی بەردەوام لەنێوان سووریا و هاوپەیمانەکانی هەیە، هەروەها ئەو شەڕەی سووریا رووبەڕووی بووەتەوە چەند لایەن و فرەرەهەندە.
ئەو راوێژکارەی سەرۆکی سووریا راشیگەیاند "قوربانیدانی گەلی سووریا و هاوپەیمانەکانی سووریایان بە قۆناخی ئێستا گەیاند". ئەوەش وەکو ئاماژەدانێک بە کۆنترۆڵکردنەوەی رۆژهەڵاتی حەلەب.
لەبارەی پەیوەندییەکانی سووریا و ئەمریکا شەعبان گوتی "هیچ پەیوەندییەک تایبەت لەنێوان ئەمریکا و سووریا نییە".
راوێژكارەكەی ئەسەد ئاماژەی بەوەشدا، هیچ کەناڵێکی راستەوخۆی پەیوەندی لەنێوان سووریا، تورکیا و سعودیە نییە.
داڕشتنەوە: حەكیم داود
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ