رووداو دیجیتاڵ
لە گۆڕەپانی مەرجا لە ناوەندی دیمەشقی پایتەختی سووریا، ژمارەیەک خەڵک کۆبوونەتەوە و هەر کەسە و وێنەی ئازیزێکی بەدەستەوەیە بەو ئومێدەی کەسێک زانیاری لەبارەی چارەنووسیان بزانێت.
بەشێک لەو کەسانە زیاتر لە 10 ساڵە بێسەروشوێنن.
ئەو گۆڕەپانە و زیندانی سیدنایا ئێستا دوو شوێنی دیمەشقن کە خەڵک تێیدا کۆدەبنەوە و دەیانەوێت هەواڵێکیان لەبارەی ئەو کەسانەیان دەستبکەوێت کە لەلایەن دەسەڵاتی بەشار ئەسەدەوە دەستگیرکراون و چارەنووسیان دیارنییە، یان بە هۆکارێک شوێنبزر بوون و ئومێدیان هەیە لەژێر دەسەڵاتی ئەودا لە زیندانەکاندا بووبن.