حەشدی شەعبی: بە مووشەک هێرشکراوەتە سەر دوو یەکەمان

31-07-2024
هەستیار قادر
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

دەستەى حەشدى شەعبی عێراق رایگەیاند، لە بابل بە مووشەک هێرشکراوەتە سەر دوو یەکەى لیواى 47ـى ئەو دەستەیە و کوژراو و بریندارى لێکەوتووەتەوە.
 
رۆژی 31ـى تەممووزی 2024، دەستەى حەشدی شەعبی رایگەیاند، کاژێر 21.30ـى خولەکى شەوى 30ـى تەممووزى 2024 هێرش کراوەتە سەر دوو یەکەى هێزێکى سەر بە لیواى 47ـى سەر بەو دەستەیە لە باکوورى شارى بابل و بەهۆیەوە ژمارەیەک کوژراو و بریندار هەن.
 
دەستەى حەشدی شەعبی دەڵێت، هێرشەکە لەڕێگەى چەند مووشەکێک بووە کە لە درۆنەوە ئاراستەى ئەو دوو یەکەیە کراون.
 
هێرشەکە لە ناوچەى سەعیدات بووە لە باکووری بابل و ئەو هێزەى حەشدی شەعبی کە کراوەتە ئامانج، سەر بە ئۆپەراسیۆنەکانى جەزیرەى حەشدى شەعبى بووە کە کارکردنیان لە ناوچەکانى ناوەڕاست و رۆژئاواى عێراقە.
 
فەرماندەیى ئۆپەراسیۆنەکانى جەزیرەى حەشدى شەعبی رایگەیاند: بەهۆى هێرشەکەوە چوار چەکداریان کوژران بە ناوەکانى  ئەحمەد نەجم ئەبوزەهرە، حوسێن کەریم، حەیدەر حەسەن و عەلی سادق.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە