10 Photos
رووداو - AFP
رێکخراوێکی نێودەڵەتیی خێرخوازی بواری ئاژەڵان، ئەو ئاژەڵانەی بەهۆی شەڕەوە مەترسیان لەسەرە، لە موسڵەوە دەهێنێتە هەولێر.
رێکخراوی "Four Paws"، کە رێکخراوێکی نێودەڵەتیی خێرخوازی بواری ئاژەڵانە، ماوەی چەند مانگێکە بۆ پاراستنی ئاژەڵەکانی موسڵ تیمی تایبەتی ناردووەتە ئەو شارە.
تیمەکانی رێکخراوەکە چارەسەری ئاژەڵەکانی نێو باخچەی ئاژەڵانی مونتەزا نوور لەنێو موسڵ دەکەن، کە زۆرینەی ئاژەڵەکانی یان بەهۆی شەڕەوە کوژراون یان لە برساندا مرداربوونەتەوە.
رێکخراوی "Four Paws" بەشێک لەو ئاژەڵانە بۆ پاراستن لە موسڵەوە دەهێنێتە هەولێر، کە زۆرینەیان شێر و ورچن.
داڕشتنەوە: حەکیم داود