رووداو – موسڵ
دكتۆر فیراس حەمدانی ، بەڕێوەبەری بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی كۆماریی موسڵ ، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند ، كە ئەمڕۆ داعش دوو پزیشكی موسڵی گوللەبارانكرد .
دكتۆر فیراس حەمدانی ، بەڕێوەبەری بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانەی كۆماریی موسڵ ، لە درێژەی لێدوانەكەیدا بۆ رووداو روونیكردەوە كە ، ئەمڕۆ یەكشەممە 28/12/2014 ، چەكدارانی داعش دوو پزیشكی بەناوەكانی (تارق جاسم ) و (عادل ئەیهەم) گوللە بارانكردن .
بەپێی زانیارییەكانی دكتۆر فیراس بۆ تۆڕی میدیایی رووداو ، ئەو دوو پزیشكە "لە بەشی نەشتەرگەریی نەخۆشخانەی كۆماریی لە موسڵ كاریاندەكرد".
تەرمی هەردوو پزیشكەكە ئێوارەی ئەمڕۆ گەیشتنە دادپزیشكیی موسڵ .
دكتۆر تارق جاسم و دكتۆر عادل ئەیهەم ، مانگی ئەیلولی رابردوو لەنێو نەخۆشخانەی گشتیی موسڵ ، لەلایەن چەكدارانی داعشەوە دەستگیركرابوون .
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ