یەکەم حاجیی عێراقی لە مەدینە کۆچی دواییکرد

28-06-2022
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق رایگەیاند، یەکەم حاجی عێراقی لە شاری مەدینە-ی عەرەبستانی سعودیە کۆچی دواییکرد.
 
رۆژی سێشەممە 28-06-2022، دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق لە راگەیێندراوێکدا بڵاویکردەوە، "حاجی محەممەد عەبید عەبووسی"، تەمەن 60 ساڵ کە خەڵکی پارێزگای واستە کۆچی دواییکردووە.
 
دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق روونیکردەوە، ناوبراو جەڵتەی مێشک لێیداوە، گەیێندراوەتە نەخۆشخانە شاری پزیشکی مەلیک سەلمان بن عەبدولعەزیز لە شاری مەدینە، بەڵام کۆچی دواییکردووە. 
 
ئاماژەی بەوەش کردووە، کەسوکارەکەی داوایانکردووە تەرمەکەی بگەڕێنرێتەوە بۆ عێراق، بۆیە دەستەی حەج و عومرە هەموو رێکارێکی پێویست دەگرێتەبەر لەگەڵ دەسەڵاتدارانی سعودیە، بۆ ئاسانکاریی و گەڕانەوەی تەرمەکە. 
 
بۆ حەجی ئەمساڵ، لە عێراق 15 هەزار و 252 حەج دەکەن کە دوو هەزار و 120 کەس خەڵکی هەرێمی کوردستانن. رۆژی سێشەممە 2022/06/14 یەکەم گەشتی حاجییانی عێراق بۆ سعودیە دەستیپێکرد. 
 
رۆژی 12-06-2022، د. جەمال بەدری، گوتەبێژی دەستەی حەج و عومرەی عێراق بە رادیۆی رووداوی راگەیاند، "گەشتی ئاسمانی بە چوار هەزار و 250 دۆلارە، بەڵام گەشتی زەمینی جیاوازتر دەبێت, پارەکە بە قیست لە حاجییان وەردەگیردرێت و یەکەم قیست 1800 دۆلارە. هەروەها لە بودجەشدا پارەی پاڵپشتیکاری گەشتی حاجییانمان بە 26 ملیار دینار جێگیر کردووە."                                     
گوتەبێژی دەستەی حەج و عومرەی عێراق ئاماژەی بەوە دا کە حاجییانی عێراق 15 هەزار و 252 کەسن جگە لە شۆفێران و بەڵێندەران کە کۆی گشتییان دەگاتە 16 هەزار زیاتر. 
 
گوتەبێژی دەستەی حەج و عومرەی عێراق ئەوەی خستەڕوو، هەموو ساڵێک تیمی پزیشکی بە تەواوی پێویستییەکانەوە لەگەڵ حاجییان بەڕێ دەکەون و لەلایەن وەزارەتی تەندروستییەوە دەستنیشان کراون. تیمێک لە مەدینە و تیمێکیش لە مەککە نیشتەجێ دەبن.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وەزارەتی دادی عێراق.

وەزیری دادی عێراق: لە کرێی خزمەتگوزاریی دادی لە کەسوکاری شەهیدان خۆشبووین

وەزیری دادی عێراق، بڕیاری لێخۆشبوون لە کرێی خزمەتگوزارییە دادییەکان بۆ کەسوکاری شەهیدان دەردەکات و دەڵێت بڕیارەکە شەهیدانی پێشمەرگە دەگرێتەوە. نوێنەرێکی کورد-یش دەڵێت، پێشمەرگە ناگرێتەوە.