چەكدارانی داعش ناوچەی كازم عەزابیان لە ئەبوغرێب کۆنترۆڵکرد

28-02-2016
رووداو @Rudawkurdish
نیشانەکردن ئەبوغرێب
A+ A-

رووداو - هەولێر

بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەكشەممە چەکدارانی داعش هێرشێکی فراوانیان بۆ سەر قەزای ئەبوغرێب دەستپێکرد و توانیان ناوچەی كازم عەزاب لەو قەزایە كۆنترۆڵ بكەن، سەرۆکی لیژنەی بەرگری و ئاسایشی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، خەڵكی قەزاكە ئاوارە نەبوون.

رۆژی یەكشەممە 28-2-2016 گرووپی داعش هێرشیكردە سەر قەزای ئەبوغرێب لە رۆژئاوای شاری بەغدای پایتەخت و توانیان ناوچەی كازم عەزاب كۆنترۆڵ بكەن، تاوەكو ئێستاش شەڕ و پێكدادانەكان بەردەوامن.

هاوكات فڕۆکە جەنگییەکان و تۆپخانەکانی عێراق چەکدارانی داعشیان لە نزیک سایلۆی ئەبوغرێب بۆردوومانکرد، سوپای عێراقیش هێزێکی دژە تیرۆر رەوانەی ناوچەكە دەکات.

دوای هێرشەکانی ئەبوغرێب، موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر، چەکدارانی رەوتەکەی خستە حاڵەتی ئامادەباشییەوە بۆ بەرگریکردن لە شاری بەغدا.

هاوكات دوای ئەوەی ئەمڕۆ یەكشەممە، حاکم زاملی، سەرۆکی لیژنەی بەرگری و ئاسایشی پەرلەمانی عێراق سەردانی ئەبوغرێبی کرد، تەقە لە کاروانی ئۆتۆمبێلەکانی کرا.

حاکم زاملی لە ئەبوغرێب رایگەیاند، دەنگۆی ئاوارەبوونی خەڵکی بەهۆی شەڕ و پێکدادان لەو قەزایە دوورە لە راستییەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە