گالەری

27-08-2020
10 Photos
رووداو @Rudawkurdish
رووداو دیجیتاڵ

بەهۆی گرتنەوەی ئاوی دیجلە و فورات و دروستکردنی بەنداو لەسەریان، ئاوی سەرزەویی عێراق تووشی قەیران بووە، لە سەرووی هەموویانەوە بەشێک لە رووبار و زۆنگاوەکانی ناوەڕاست و باشووری عێراق، کە بووبوونە سەرچاوەیەکی گەورەی کشتوکاڵ و ئاژەڵداری بۆ دەوارنشینە عەرەبەکان.
 
ئاستی ئاوی هەردوو رووباری دیجلە و فورات بەشێوەیەکی بەرچاو کەمیکردووە کە لە رابردوودا هاوشێوەی نەبووە، ئەمەش لەوانەیە لە داهاتوودا ببێتە هۆی جۆرێکی دیکەی ئاوارەبوونی خەڵکی بەشێک لە ناوچەکانی عێراق.
 
رووبارەکانی دیجلە و فوارت کە لە تورکیاوە دێن و بەناو سووریادا تێدەپەڕن و پێش ئەوەی بگەنە کەنداو دێنە نێو عێراق، دوو سەرچاوەی گرنگی ئاون بۆ عێراق لەڕووی کشتوکاڵییەوە. هەروەها سەرچاوەی سەرەکی زۆنگاوەکانیشن.
 
تورکیا سوورە لەسەر دروستکردنی بەنداوەکانی و دەڵێت، ئەو پرۆژانە سەرچاوەیەکی گرنگی داخوازیی نێوخۆیی تورکیان بۆ وزەی کارەبا. ئەمەش کاریگەریی راستەوخۆی لەسەر سەرچاوەی ئاو لە عێراق دروستکردووە.