عێراق بەنزینی موحەسەن لە پاڵاوگەی بێجی بەرهەمدەهێنێت

26-01-2019
ئاسۆ فیشەگی
نیشانەکردن پاڵاوگەی بێجی
A+ A-

رووداو - هەولێر 

وەزارەتی نەوتی عێراق رایگەیاند، دەستمان بە قۆناخی دووەمی ئاوەدانکردنەوەی پاڵاوگەی سموود کردووە و بەرهەمهێنانی بەنزینی جۆری موحەسەن بەشێکە لەم قۆناخە.


لە ساڵی 2014ـەوە چەکدارانی داعش بە درێژایی نزیکەی ساڵێک هێرشی چڕیان کردە سەر پاڵاوگەی بێجی و شەڕی چەکداریی زیانی زۆری بە پاڵاوگەکە گەیاند و دوای کۆتاییهاتنی هەڕەشەی داعش حکومەتی عێراق ناوی پاڵاوگەکەی بۆ پاڵاوگەی سموود گۆڕی. 

فەیاز حەسەن نیعمە، بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق بۆ کاروباری پاڵاوتن لە راگەیێندراوێکدا گوتی: "دوای کۆتاییهاتنی کارەکانی قۆناخی دووەم توانای پاڵاوگەکە بۆ پاڵاوتن رۆژانە دەگاتە 140 هەزار بەرمیل بۆ بەرهەمهێنانی بەرهەمەکانی نەوت و بەنزینی موحەسەن".

بریکاری وەزارەتی نەوتی عێراق گوتیشی: "بەرهەمی پاڵاوگەی سموود بەشی پێداویستییەکانی پارێزگاکانی سەلاحەدین و ئەنبار و نەینەوا دەکات و سووتەمەنی دابین دەکات بۆ وێستگەکانی بەرهەمهێنانی کارەبا و کەرتەکانی دیکەی پیشەسازیی".


پێداچوونەوە؛ راوچی حەسەن

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە