لە ئەنبار سەربازێکی کوردی ئێزدی بەهۆی رەشەباوە گیانی لە دەستدا

24-04-2025
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

سەربازێکی کوردی ئێزدیی سەر بە هێزی پاسەوانی سنووری عێراق، بەهۆی "رەشەبایەکی بەهێزەوە" لە پارێزگای ئەنبار لە رۆژئاوای عێراق خاڵی چاودێرییەکەیان رووخاوە و گیانی لەدەستداوە.
 
عیدان شیڤان شێخ کالۆ، ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای نەینەوا هەواڵەکەی بۆ تۆڕی میدیایی رووداو پشتڕاستکردەوە و گوتی، سەربازەکە ناوی (شەمۆ خودێدا رەشۆ)ـیە و دانیشتووی کۆمەڵگەی تەلعوزێرە لە سنووری قەزای شنگال.
 
هەر لەوبارەوە، ماجد خودێدا، برای سەربازەکە، رۆژی پێنجشەممە، 24ی نیسانی 2025، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: براکەی لە هێزی پاسەوانی سنووری عێراق لە ناوچەی حسێبییە لە پارێزگای ئەنبار لە ئەرک دابووە، شەوی رابردوو بەهۆی هەڵکردنی رەشەبایەکی بەهێزەوە، خاڵەکەیان رووخاوە."
 
ماجد خودێدا گوتیشی، بەهۆی رووداوەکەوە، شەمۆی برای گیانی لەدەستداوە و ژمارەیەک سەربازی دیکەش برینداربوون.
 
شەمۆ خودێدا رەشۆ، تەمەنی نزیکەی 40 ساڵ بووە، خێزاندار و باوکی پێنج منداڵ بووە. بڕیارە ئەمڕۆ تەرمەکەی لە شارەدێی سنوونێ لە قەزای شنگال بەخاک بسپێردرێت.
 
هاوکات محەممەد عادل، گوتەبێژی تەندروستیی پارێزگای ئەنبار بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، بەهۆی رەشەباوە تاوەرێکی چاودێریی رووخاوە و بەهۆیەوە سەربازێک گیانی لەدەستداوە و و پێنج دیکە برینداربوونە و دواتر براونەتە نەخۆشخانەی گشتیی قائیم. 
 

 

 


کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڵگەیەکی نەوت

مانگی 4 عێراق 91 ملیۆن بەرمیل نەوتى هەناردە کردووە؛ 211 هەزاری لە کەرکووک بووە

عێراق لە مانگی نیساندا زیاتر لە 91 ملیۆن بەرمیل نەوتى لە رێگەى بەندەرەکانى بەسرەوە هەناردە کردووە، کە زیاتر لە 211 هەزار بەرمیلیان لە کێڵگەکانى نەوتى کەرکووک بە تەنکەر هەناردەى ئوردن کراوە