رووداو - هەولێر
ئەمڕۆ هەینی، 24-01-2020 لەسەر داوای موقتەدا سەرد، رابەری رەوتی سەدر خۆپیشاندانی ملیۆنی لە بەغدای پایتەختی عێراق بەڕێوەچوو.
خۆپیشاندانەکە دژی هێزەکانی ئەمریکا و هێزە بیانییەکان بوو لە عێراق و خۆپیشاندەران داوایان دەکرد لە خاکی عێراق بچنە دەرەوە.
خۆپیشاندەران دیانەوێت گوشار بخەنە سەر حکومەتی عێراق بۆ ئەوەی رێوشوێنی خێراتر بۆ دەرکردنی هێزەکانی ئەمریکا بگرێتەبەر.