رووداو - کەربەلا
ژمارەیەکی زۆر زیارەتکار کە بەپێی ئامارە نافەرمییەکان زیاتر لە 25 ملیۆن کەس دەبوون، روویانکردە کەربەلا بۆ بەشداریکردن لە مەراسیمی چلەی ماتەمینی ئیمام حوسێن، مەراسیمەکە هەرچەندە رۆژی دووشەممە کۆتاییهات، بەڵام ژمارەیەکی زۆر زیارەتکار هەر لە کەربەلا ماونەتەوە و، بەنیازن تاوەکو چەند رۆژێکی دیکەش لەو شارە بمێننەوە کە بە پیرۆزترین شوێنی سەر زەوی ئەژماری دەکەن.