رووداو دیجیتاڵ
لە بەسرە بەشێک لە کەناراوی شەتولعەرەب هاوشێوەی زبڵخانەی لێهاتووە و زبڵ و خاشاکێکی زۆری تێدا دەبیندرێت، کە ئەوەش کاریگەریی نەرێنیی لەسەر ژینگە و تەندروستیی خەڵک جێدەهێڵێت.
سەرەڕای پیسبوونی ژینگەی شەتولعەرەب لە بەسرە و تێكەڵبوونی ئاوی زێرابی ماڵان و زبڵ و خاشاک بە ئاوەکە، بەشێک لە گەنجان و خەڵکی شارەکە بۆ بەسەربردنی کات و بەشێکی دیکەشیان بۆ مەلەوانی روو لە ئاوەکە دەکەن.