گالەری


رووداو دیجیتاڵ 

کاتێک کە بەشێکی زۆری خەڵک لەسەر شەقامەکانی بەغدا دەدوێنیت، باسی ناڕەزایەتییەکانی خۆیان لە دەسەڵات و ژیان و گوزەرانیان دەکەن، بەربژێرانیش بە بەڵێنی جۆراوجۆرەوە بەردەوامن لە بانگەشە و بەشێکی زۆری شەقام و شوێنە گشتییەکانی بەغدایان بە پۆستەر و رێکلامەکانیان تەنیوە. 
 
عەلی مەحموود، هاووڵاتییەکی دانیشتووی بەغدایە، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "من دەنگ نادەم، داواش لە هەموو کەس دەکەم دەنگ نەدەن، ئەم دەسەڵاتە دووبارە خۆیان لەسەر ئێمە دەوڵەمەند دەکەنەوە."
 
بە گوتەی ئەو هاووڵاتییە، بەشێک لەو لایەنانەی بانگەشە دەکەن لە دەسەڵاتدا بوون، بەڵام دەڵێت "چەندین ساڵە یەک پرۆژەیان نەکردووە بۆ خزمەتی ئەم شارە [بەغدا]."