بازرگانێکى مادەى هۆشبەر بە 5 کیلۆ ماریواناوە دەستگیر کرا

21-03-2025
هەستیار قادر
هەستیار قادر
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

دەزگاى ئاسایشى نیشتمانىی عێراق رایگەیاند، بازرگانێکى مادەى هۆشبەر دەستگیر کرا و لە مامەڵەکەیدا پنێج کلیۆگرام مادەى ماریواناى هۆشبەری شاردبووەوە. 
 
ئەمڕۆ هەینى 21ـی ئادارى 2025، ئەو دەزگایە لەراگەیێنراوێکدا دیمەنى کاتى دەستبەسەرداگرتنی ئەو بارانەى مادەى هۆشەرى بڵاوکردەوە. 
 
دەزگاى ئاساىشی نیشتمانیی عێراق ئاماژەى بەوەداوە، ئەو بازرگانە لەکاتى دەستگیرکردنیدا بڕێک مادەى هۆشبەرى ماریواناى پێ بووە ویستویەتى لەکۆڵ خۆى بکاتەوە.
 
ئەو بازرگانە دانى بەوەدا ناوە، پێنج کیلۆگرام مادەى هۆشبەرى ماریواناى لە ماڵەکەیدا شاردبووەوە و دەستى بەسەردا گیرا.
 
لە دوو مانگی سەرەتای ئەم ساڵ لە عێراق  دەست بەسەر نزیکەی دوو تۆن مادەی هۆشبەر دا گیراوە. هەروەها نزیکەی دوو هەزار تۆمەتباری بەکارهێنان و بازرگانی کردن بەو مادانە دەستگیرکراون.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 ئەرشەد ساڵحی، سەرۆکی فراکسیۆنی بەرەی تورکمانیی عێراق لە پەرلەمانی عێراق.

داوا لە سوودانی دەکرێت کێشەی پێناسی گومرگی لەگەڵ هەرێمی کوردستان چارەسەر بکات

ئەرشەد ساڵحی، سەرۆکی فراکسیۆنی بەرەی تورکمانیی عێراق لە پەرلەمانی عێراق هۆشداری لە بەتاڵبوونی کۆگاکانی کەرکووک دەدات و داوا لە محەممەد شیاع سوودانی دەکات کێشەی پێناسی گومرگی لەگەڵ حکومەتی هەرێمی کوردستان چارەسەر بکات.