رووداو دیجیتاڵ
کەشناسیی عێراق رایدەگەیێنێت، ئەمڕۆ پلەی گەرما لە هەرێمی کوردستان و عێراق بەرز دەبێتەوە و لە رۆژئاوای عێراقیش خۆڵبارین دەبێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە 20ی نیسانی 2025 عامر جابری، گوتەبێژی دەستەی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، ئەمڕۆ پلەی گەرما 2 بۆ 3 پلە بەرز دەبێتەوە، بە رۆژ گەرم و شەویش پلەی گەرما مامناوەند دەبێت. بەیانی بەگشتی خۆرەتاوە، بەڵام ئێوارە و شەو لە هەرێمی کوردستان و ناوەڕاست و رۆژئاوای عێراق هەور دەبێت.
بە گوتەی گوتەبێژی دەستەی کەشناسی، لە ناوچەکانی رۆژئاوای عێراق خۆڵبارینە، ماوەی بینین لەنێوان 2 - 4 کیلۆمەترە.
عامر جابری گوتیشی، خێرایی با لە رۆژئاوای عێراق کە بای باشووری رۆژهەڵاتە، لە کاژێرێکدا لە نێوان 10 بۆ 20 کیلۆمەتر دەبێت، شەویش خێراییەکەی بۆ 50 کیلۆمەتر لە کاژێرێکدا زیاد دەکات، ئەوەش خۆڵبارین دروست دەکات.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ